واده‌ی رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی سه‌رۆكی ئێران راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه سبه‌ینێ سێشه‌ممه، ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و هاوه‌ڵانی له شاری ته‌برێزی ناوه‌ندی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری ڕۆژاوای ئێران ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حه‌سه‌ن حه‌قیقیان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری سیاسی و نیشتمانیی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران وتی: "سبه‌ی سێشه‌ممه، ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و یاوه‌رانی له ته‌برێز به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
حه‌قیقیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سه‌ره‌تا ته‌رمی قوربانیانی هێلیكۆپته‌ره‌كه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری، به‌رله‌وه‌ی رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنیان له ته‌برێز ده‌ستپێبكات.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌و كه پێده‌چێت رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنه‌كه له ته‌برێز سه‌ره‌تایی بێت، پێش ئه‌وه‌ی رێوڕه‌سمیچكی به‌خاكسپاردنی جه‌ماوه‌ری له تاران به‌ڕێوه‌بچێت و ره‌نگه رێوڕه‌سمه‌كه له شاری مه‌شهه‌د كه زێدی ره‌ئیسییه به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژرانی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران، حسێن ئه‌میر عه‌بدولـله‌هیان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له ناوچه‌ی "خۆده عه‌فرین” له سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان به‌ره‌و شاری ته‌برێز راگه‌یاند.
ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان بۆ گه‌یشتن به پاشماوه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار نزیكه‌ی 16 كاتژمێری خایاند و تیمه‌كانی فریاگوزاری، سوپای پاسداران، سوپا و پۆلیس تیایدا به‌شداربوون.
PM:05:03:20/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 3864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت