سه‌رۆكه نوێكه‌ی ئێران بناسه
وێستگه‌نیوز-
وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یاندا هاتووه، جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران به كاتی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی وه‌رگرت تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ 20 ئایاری 2024 هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران و حسێن ئه‌میر عبدولـله‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هاوه‌ڵه‌كانیان له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یان له به‌رزی 2500 مه‌تره‌وه راگه‌یه‌ندرا.
وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستووری ئێران رایگه‌یاند كه محه‌مه‌د موخبر جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران، پاش ره‌زامه‌ندی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵات ده‌گرێته‌ده‌ست.
محه‌مه‌د موخبر بناسه:
محه‌مه‌د موخبر دێزفوولی، سیاسه‌تمه‌دارێكی ئێرانییه و له 8ی ئابی 2021دا وه‌كو حه‌وته‌مین جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ستبه‌كار بووه.
له‌دایكبووی ساڵی 1955ه له شاری دژپێڵ له پارێزگای خزووزستان، كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژاوای وڵاتی ئێرانه‌وه.
محه‌مه‌د موخبر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی سیسته‌مه و پێشتریش سه‌رۆكی باره‌گای جێبه‌جێكاریی فه‌رمانی ئیمام و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بانكی سینا و جێگری پارێزگاری خزووستان بووه.
خاوه‌نی دوو بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له یاسای نێوده‌وڵه‌تی و به‌ڕێوه‌بردندا، سه‌رۆكایه‌تیی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ئیمام خومه‌ینی كردووه كه دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومییه و تایبه‌ته به كاروباری خێرخوازی.
له ساڵی 2010 یه‌كێتیی ئه‌وروپا به هۆی په‌یوه‌ندی به به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێرانه‌وه ناوی خستووه‌ته لیستی گه‌مارۆكانه‌وه و له مانگی یه‌كی ساڵی 2021 له‌لایه‌ن گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه خراوه‌ته لیستی سزادراوانه‌وه.
PM:04:21:20/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 3436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت