دادگای فیدراڵیی عێراق سكاڵایه‌كی له‌دژی سودانی ره‌تكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
دادگای فیدڕاڵی بڕیاردا بە رەتکردنەوەی ئەو داوایەی کە لە دژی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری پەروەردە تۆمار کرابوو، سكاڵاكه داوای كردبوو رێگه‌نه‌دات حكومه‌تی به‌غدا نوێنەرایەتییەکانی پەروەردەی حكومه‌تی فیدراڵ لە پارێزگاکانی هەرێم دابخات.
پێشتر حکومەت عێراق بڕیاریدابوو تا 30.7.2024، دەبێت سەرجەم نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک کوردستان هەڵبوەشێنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 30.4.2024، دادگای فیدڕاڵی داوایەکی یاسایی کە رافید ناسر عەبدولکەریم-ی ره‌تكرده‌وه كه لە دژی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری پەروەردە تۆماری کردبوو، ناوبراو داوایكردبوو دادگا بریاره‌كه‌ی سودانی بۆ داخستنی نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە هەرێمی کوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
بەپێی بڕیارەکەی دادگا بێت، هەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتییەکانی پەرەردەی عیراق لە هەرێم ده‌چێته بواری جێبهوجێكردن و ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییانه داده‌خرێن.
PM:05:31:30/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت