دارایی عێراق دابهشكردنی مووچهی مانگی پێنجی دهستیپێكرد
وێستگهنیوزـ
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستدەکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئایاری 2024، بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەستدەکات بە رێکارەکانی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی ئایار.
بەشی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق داوا لە یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان دەکات پێداچوونەوە بە مەرجەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرەکانیان بکەن بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوون بە خشتەی پارەدارکردنی مانگانەی پەسەندکراو.
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار لە عێراق لە کاتێکدایە کە دوێنی دووشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات، بەڵام تا ئێستا مووچەی هێزە ئەمنییەکان دابەشنەکراوە و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ناردنی پارەیە لە بەغداوە.
AM:09:37:21/05/2024
ئهم بابهته 3280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت