ڤیدیۆ: مامۆستایه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌دات
وێستگە ستایل-
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌رده‌ن گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوبۆته‌وه تیایدا ده‌ركه‌وتوه مامۆستایه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌دات، له سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به فێركردنی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان له پارێزگای ئه‌ربد له باكوری ئه‌رده‌ن.
سه‌نته‌ره‌كه به هه‌ڵه ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكردۆته‌وه له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بسڕدرێته‌وه چه‌ند كه‌سێك ڤیدیۆكه‌یان تۆمار كردوه، تیایدا ده‌ركه‌وتوه مامۆستاكه چه‌ند جارێك ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌م منداڵه ده‌دات چونكه ناتوانێت به ته‌واوه‌تی پیته‌كان بڵێته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردن له ئه‌رده‌ن ئاشكرای كردوه ڕێ و شوێنی پێویست به‌رامبه‌ر مامۆستاكه گیراوه‌ته به‌ر به‌هۆی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی نواندویه‌تی و به یاسا مامۆستاكه سزای خۆی وه‌رده‌گرێت، سه‌نته‌ره‌كه تایبه‌ته و حكومی نییه و بێجگه له مامۆستاكه به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ره‌كه‌ش سزا ده‌درێت.
PM:05:50:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 4296
جار خوێنراوهتهوه