مامۆستایه‌ك په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ دوو خوێندكاری داناوه له یه‌كێكیان دووگیانه
وێستگە ستایل-
دادگای شاری"مانچسته‌ر" ی به‌ریتانیا ئاشكرای كردوه مامۆستایه‌كی ماتماتیك كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك به‌ریتانیه و ناوی Rebecca Joynes یه ته‌مه‌نی 30 ساڵه په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ خوێندكارێكی خۆی داناوه كه ته‌مه‌نی ته‌نها 15 ساڵ بووه، له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ده‌ستگیركراوه و پاش ئه‌وه ئازادكراوه به كه‌فاله‌ت به‌ڵام پاش هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له زیندان جارێكی دیكه په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ خوێندكارێكی دیكه‌ی داناوه به هه‌مان شێوه 15 ساڵ ته‌مه‌نی بووه به‌ڵام ئه‌مجاره له‌م خوێندكاره‌ی دووگیان بووه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و 6 تۆمه‌تی دیكه ده‌ستگیر كراوه.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م مامۆستایه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م خوێندكار دووجار سێكسی كردوه و به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیر كراوه پاش ئازاد كردنی جارێكی دیكه چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ خوێندكارێكی دیكه‌ی به‌ستوه كه به‌تایبه‌ت و له ماڵه‌وه وانه‌ی پێ وتۆته‌وه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی له كوڕه‌كه دووگیان بووه.
خوێندكاری یه‌كه‌م وێنه‌ی مامۆستاكه‌ی گرتوه پاش په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی نێوانیان و بڵاویكردۆته‌وه ئه‌وه‌ش وایكردوه ڕێكخراوێكی تایبه‌ت به منداڵان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه بێته ده‌نگ، مامۆستاكه ده‌ستگیركراوه و له كاره‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه.
ئه‌م مامۆستایه له‌ڕێی پارێزه‌ره‌كانیه‌وه به ته‌واوه‌تی ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌كی سێكسی له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانی و هه‌ر كه‌سێكی دیكه هه‌بوبێت كه ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵ بوبێت.
PM:09:30:08/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 40176
جار خوێنراوهتهوه