هۆكاری دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌یه
وێستگە ستایل-
به‌ردی گورچیله یه‌كێكه له نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رده‌م و هۆكاری دروستبوونی هه‌مه‌چه‌شنه، پسپۆڕان ئاگایی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی خواردنی" بسكیت و كێك و خواردنه‌وه گازیه‌كان" هۆكاری دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌ن.
له‌جیهاندا ساڵانه یه‌ك له كۆی 10 كه‌س توشی به‌ردی گورچیله ده‌بن ته‌مه‌نیان له‌نێوان" 30-60" ساڵه و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه له‌كاتی خۆیدا ده‌بێته هۆی توشبوون به هه‌وكردن و ئازاری توندی گورچیله‌كان، ڕه‌نگه هه‌ندێكجار پێویست به نه‌شته‌رگه‌ری بكات بۆ چاره‌سه‌ر.
له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به به‌ردی گورچیله پسپۆڕان ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن دوور بكه‌ونه‌وه له خواردنه‌وه شیرینكراوه‌كان و ئایسكرێم و بسكیت و كێك چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه به‌ڕێژه‌ی %39 زیاد ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له خێزانه‌كه‌یدا توشبووی به‌ردی گورچیله هه‌بێت.
سه‌رۆكی تیمی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دكتۆر شاین یین ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی ئێمه كردومانه یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی نێوان خواردنی شه‌كر و دروستبوونی به‌ردی گورچیله بخاته ڕوو، دوور كه‌وتنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی شه‌كر ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌ردی گورچیله و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌ی ته‌ندروستی كه‌مده‌كاته‌وه"
PM:02:35:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1104
جار خوێنراوه‌ته‌وه