هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پشیله به‌خێوده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
زۆركه‌س په‌نا ده‌به‌نه به‌ر په‌روه‌رده‌كردنی پشیله، هه‌ندێك لایان وایه باوه‌شكردن به پشیله‌دا سوودی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه په‌روه‌رده‌كرنی ئاژه‌ڵان به‌دیاریكراوی پشیله زیان به ته‌ندروستی مێشك ده‌گه‌یه‌نێت له داهاتودا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی" فۆكس نیوز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی" شیزۆفرینیا بۆلتن" هه‌یه، پسپۆڕان ئاگایی ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی پشیله به‌خێو ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به شیزۆفرینیا و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ی ده‌رونی ده‌بێت له قۆناغێكی ژیانیاندا.
هاوكات توێژه‌ره‌وه ئوستورالیه‌كان له زانكۆی"كویزلاند" توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر هاوڵاتیانی 11 ده‌وڵه‌ت كردوه و ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه له ساڵی 1980 -2023 ی خایاندوه، به‌شداربوه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك له ته‌مه‌نیان پشیله‌یان بهخێوكردوه.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن"به‌خێوكردنی پشیله له‌ته‌مه‌نێكی كه‌مدا كاریگه‌ری زیانبه‌خشی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشك و ده‌رون ده‌بێت و هۆكاره بۆ توشبوون به هه‌لوه‌سه و وههمكردن و بیركردنه‌وه‌ی زۆر و ئه‌مانه‌ش كار له بیرۆكه و ڕه‌فتاری كه‌سه‌كه ده‌كه‌ن"
نوسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه"دكتۆر جۆن ماكجگراس" پزیشكی نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌كانه له په‌یمانگای كوینزلاند وتویه‌تی" به‌پشت به‌ستن به توێژینه‌وه‌كانی پێشوو به‌ڵگه هه‌یه په‌یوه‌ندی نێوان خاوه‌ندارێتی پشیله و مه‌ترسی توشبوون به شیزۆفرینیا"
دكتۆر زاكاری گیندهر ڕاوێژكاری ده‌رونیه ده‌ڵێت"به‌هۆی جۆرێك میكرۆب له پشیله‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوێزرێته‌وه خاوه‌نی پشیله مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشی شیزۆفرینیا هه‌یه، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌وانه‌ی توشبووی شیزۆفرینیان پشیله‌یان هه‌بوبێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه پشیله‌یان هه‌یه توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌رونیه ببن، توشبوون به نه‌خۆشییه‌كه هاوكاری بۆماوه‌ی و ژینگه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌وكاته میكرۆبه‌كه كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت"
PM:02:14:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 42844
جار خوێنراوهتهوه