توێژینه‌وه‌یه‌ك: پیاوان زوتر له خانمان ده‌مرن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكردوه پیاوان ئه‌گه‌ری مردنیان زیاتره به‌راورد به خانمان، هاوكا جیاوازی ڕوون هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له توشبوون به نه‌خۆشی و هۆكاره‌كانی مردن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی ئاژانسی"فرانس پرێس" بڵاویكردۆته‌وه ئه‌و جیاوازیه گه‌وره‌یه خراوه‌ته ڕوو كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی نه‌خۆشی و مردنی پێشوه‌خته له‌نێوان خانمان و پیاوان.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ئه‌نجامدراوه له 7 ناوچه‌ی جیاواز له‌نێوان ساڵانی 1990-2021 ی خایاندوه.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه" كۆڤید و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێ و نه‌خۆشی سییه‌كان و شه‌كره و نه‌خۆشی درێژخایه‌نی جگه‌ر و ڕووداوی هاتوچۆ و خه‌مۆكی و زه‌هایمه‌ر باوترین ئه‌و نه‌خۆشیانه بوون له توێژینه‌وه‌كه‌دا له‌به‌رچاو گیراون، ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی باوترین ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی هۆكارن بۆ گیان له‌ده‌ستدانی پیاوان نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و جگه‌ر بووه، له‌به‌رامبه‌ردا خانمان زیاتر توشی نه‌خۆشی لاوازبوونی ماسولكه‌كانیان و ئێسكه په‌یكه‌ری له‌ش و گرفتی ده‌رونی و لاوازبوونی كۆئه‌ندامی ده‌ماربوون.
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، خانمان له‌ماوه‌ی ژیانیاندا زیاتر توشی نه‌خۆشی ده‌بن به‌رامبه‌ر به پیاوان به‌ڵام زیاتر ده‌ژین و ته‌مه‌نیان درێژتره، جیاوازی دۆخی ته‌ندروستی خانمان و پیاوان له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
AM:11:28:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1800
جار خوێنراوه‌ته‌وه