ڕێگایه‌كی ئاسان پیاوان له شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ده‌پارێزێت
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی كالیفۆرنیا له سان فرانسیسكۆ ڕێنمایی پیاوان ده‌كه‌ن سه‌وزه و میوه بخۆن و سیستمی خۆراكی ته‌ندروستیان هه‌بێت، ئه‌مه ڕێگری ده‌كات له مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات.
بابه‌ته‌كه له گۆڤاری Journal of the American Medical Association (JAMA) بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا زیاتر له 2000 خۆبه‌خش له ئه‌مه‌ریكا به‌شداریان كردوه و له ماوه‌ی ساڵی 1999-2018 توشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بوون، زانیاری له‌باره‌ی سیستمی ژیان و ستایلی خواردنیان كراوه و داتای پێویست له‌باره‌یان كۆكراوه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندویه‌تی ئه‌و پیاوانه‌ی سیستمی خۆراكیان ته‌ندروسته و سه‌وزه و میوه ده‌خۆن ئه‌وه %47 مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه‌متره به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی سیستمی خۆراكی نا ته‌ندروستیان هه‌یه.
هۆكاری به‌سوودی میوه و سه‌وزه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بڕێكی زۆر مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ریان تیادایه ڕێگری له گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كات.
PM:05:24:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 12532
جار خوێنراوه‌ته‌وه