قاوه‌ی بێ كافاین هۆكاری توشبوونه به شێرپه‌نجه؟
وێستگە ستایل-
قاوه‌ی بێ كافاین بژارده‌یه‌كی بێ زیان نییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نایانه‌وێت كافاین بخۆن، به‌ڵام هه‌ندێك پسپۆڕ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌یان هه‌یه، كۆمه‌ڵه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی (FDA) داوا ده‌كات ڕێگری بكرێت له به‌كارهێنانی ئه‌و مادده كیمیاویه‌ی بۆ ده‌رهێنانی كافاین به‌كاردێت چونكه ئه‌مه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
مادده‌ی كیمیاوی" كلۆریدی مه‌سیلین" شله‌یه‌كی بێ ڕه‌نگه به‌كارده‌هێنرێت بۆ دروستكردنی ده‌رمان و لێكردنه‌وه‌ی بۆیه و خاوێنكردنه‌وه‌ی كانزاكان و لێكردنه‌وه‌ی چه‌وری.
دكتۆره ماریا دوا به‌ڕێوبه‌ری سه‌ره‌كی سیاسه‌تی كیمیاوی و سندوقی پاراستنی ژینگه ڕونیكردۆته‌وه مادده‌ی كلۆریدی مه‌سیلین مادده‌یه‌كی شێرپه‌نجه‌ییه و له پرۆگرامی نیشتیمانی تایبه‌ت به زانستی ژه‌هرزانی سه‌ر به په‌یمانگای نیشتیمانی بۆ ته‌ندروستی و ئاژانسی پاراستنی ژینگه و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باس له‌وه ده‌كات ئه‌م مادده كیمیاویه هۆكاره بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ئه‌م مادده كیمیاویه بێجگه له‌وه‌ی هۆكاری توشبوونه به شێرپه‌نجه، هۆكاره بۆ ژه‌هراوی بوونی جگه‌ر و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌بێت، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌بێته هۆی مردن"
ساڵی 2023 كۆمه‌ڵه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی پێشنیازی ڕێگری كردن له به‌كارهێنانی ئه‌م مادده كیمیاویه كرد به‌كاربێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌م مادده كیمیاویه له دروستكردنی خواردن و ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری به‌كاردێت.
باشتر وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی قاوه‌ی بێ كافاین ده‌كڕن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن له كاریگه‌ری مادده‌ی كلۆریدی مه‌سیلین ته‌ماشای قتوی قاوه‌كه بكه‌ن ئه‌و جۆره به‌رهه‌مانه بكڕن كه له‌سه‌ری نوسراوه خاڵییه له توێنه‌ره‌وه و چاره‌سه‌ری ئاوی سویسری یان ئه‌ندامی.
PM:04:34:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2248
جار خوێنراوه‌ته‌وه