‌چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ری فتق ده‌كه‌ن

وێستگە ستایل-

نه‌شته‌رگه‌ری فتق یه‌كێكه‌ له‌ ڕێگا چاره‌سه‌ره‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ده‌ست ئه‌م گرفته‌وه‌ ده‌ناڵێنن، دکتۆر نه‌بیل پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو و ڕێنمایی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری فتق یان ده‌كه‌ن.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"پێویستە جۆری فتقەکە و قەبارەکەی و باری تەندروستی نەخۆشەکە لەبەرچاو بگیرێت، بۆ نەشتەرگەری فتقی بن ڕان بە هەناوبینی لابروسکوپ ، بەڕێگەی دانانی شەبەکە، یان فتقی بچووکی ناوک، ڕێنماییەکان بەم شێوەیەن"

1-بەجێهێشتنی جێگای خەو دوای تێپەڕبونی5-6 کاتژمێر بەسەر نەشتەرگەرییەکە پیاسەکردن بەناو ماڵەکەدا.

2- گەڕانەوە بۆ کارەکانی ئۆفیس دوای هەفتەیەک لە نەشتەرگەرییەکە.

3-ژنان دەتوانن دوای دوو هەفتە لە نەشتەرگەرییەکە بگەڕێنەوە بۆ ئەنجامدانی کارەکانی ماڵەوە (بەبێ بەرزکردنەوەی قورسایی).

4-دەگونجێ مەلەکردن و ڕاکردن و پاسکیلسواری بکات دوای 14 ڕۆژ لە نەشتەرگەرییەکە.

5-بەرزکردنەوەی کێشی 4-5 کیلۆ و ئەو جوڵانەی کە پێویستیان بە چەمانەوە یان دانیشتن لەسەر زەوی دەبێت دوابخرێن بۆ دوو یان سێ مانگ دوای نەشتەرگەرییەکە.

6-گەڕانەوە بۆ هۆڵەکانی وەرزش و بەرزکردنەوەی قورسایی دوای 3 مانگ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە.

سەبارەت بە فتقی گەورەی نەشتەرگەری و فتقی ئاڵۆز و دووبارەبووەوە، پێویستیان بە بەدواداچوون و وریایی زۆر و ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی نەشتەرگەری چارەسەرکەر سەبارەت لە کاتی گونجاو بۆ گەڕانەوە بۆ هەریەکێک لە چالاکییە گرنگەکان.


PM:03:27:02/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 2712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌