‌هۆكار و نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری جەڵدەی چاو

وێستگە ستایل-

جەڵدەی چاو بریتتە لە تەسکبوونەوە یان گیرانی دەماری سەرەکی تپڕی چاو کە ئەمەش وا دەکات خوێن پێیدا تێپەڕ نەبێت، ئەمەش وا دەکات تۆڕی چاو بە شێوەیەکی تەواوەتی لە کار بکەوێت یاخود ببێتە هۆی درووستبوونی پەڵە لە چاودا، دكتۆر میران پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی‌ چاو ده‌خاته‌ ڕوو.

هۆکارەکانی جەڵدەی چاو:
1- گیرانی دەمارەكانی تۆڕی چاو، چونكە چاو وەك تەواوی ئەندامەكانی دیكە لەكارەكانیدا پێویستی بە خوێنی پڕ لە ئۆکسجینە.
2- لە کار کەوتنی تۆڕی چاو بەهۆی كەمبوونەوەی گەیشتنی خوێنی هاتوو لەمێشكەوە.
3- كاتێك خوێن دزە دەكاتە نێو تۆڕی چاو دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵە و جەڵتەی چاو.

نیشانەکان:
1- هەستكردن بە لەرینەوە لەناو چاوەكان و ئاستەنگی لە بینایی.
2- بوونی ئازار یاخود فشار لەسەر چاو.
3- ناڕوونی لەبینایی لەهەردوو چاودا
4- لەدەستدانی بینایی لەپڕ یاخود ووردە ووردە.

چارەسەری جەڵدەی چاو:
1- بەکارهێنانی دەرمان کە پزیشک بۆت دیاری دەکات بۆ تواندنەوەی پەڵەی خوێن و فراوان کردنی دەمارەکان.
2- ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزی کۆلیسترۆڵیان لەگەڵە پێویستە کە زوو زوو سەردانی پزیشک بکەن و پشکنین بۆ چاوەکانیان بکەن.
3- لە هەندێک حاڵەت ئەگەر پێویست بکات پێویستە بە لەیزەر چارەسەر بکرێت.
4- هەندێك جار پێویستە دەرزی تایبەت لەناو چاو بدرێت.
دەكرێت كەسی تووشبوو بەجەڵتەی چاو چاك بێتەوە، بەڵام بە دەگمەن بیبینی وەك خۆی لێ دێتەوە، لە هەندێک حاڵەتدا كاریگەری مەترسیداری هەیە لەكاتی وەرنەگرتنی چارەسەر لەكاتی پێویستدا لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستتدانی بینایی چاوەکان.


PM:03:15:02/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌