CDC: جۆرێك جوانكاری ڕوخسار مه‌ترسی توشبوون به ئایدز زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردن و ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا"CDC" ئاگاییه‌كی نوێی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا داوا له هاوڵاتیان ده‌كات دوور بكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی ته‌كنیكی پلازما بۆ پێست.
سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م ته‌كنیكه CDC ئاشكرای كردوه به‌كارهێنانی ته‌كینیكی تایبه‌ت به پلازمای پێست مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی ئایدز زیاد ده‌كرێت.
له‌م جوانكاریهدا خوێن له كه‌سه‌كه وه‌رده‌گیرێت و پاش ئه‌وه پلازمای خوێنه‌كه جیا ده‌كرێته‌وه و بۆ پێستی ڕوخسار به‌كاردێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتگیری ئه‌م بیرۆكه‌یه ده‌كه‌ن باس له‌وه ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ره بۆ چرچی و زیپكه‌ی ڕوخسار.
به‌ڵام دواین ڕاپۆرتی CDC باس له‌وه ده‌كات مه‌ترسی توشبوون و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئایدز زیاد ده‌كات، چه‌ندین حاڵه‌ت له نیو مه‌كسیكۆ تۆماركراوه به‌هۆی ئه‌م جوانكاریه‌وه توشی ئایدز بوون، به‌هۆی ئامێری ته‌كنیكی جیاكردنه‌وه‌ی خوێن و ئه‌و ده‌رزیه‌ی به‌كارهاتووه بۆ چه‌ند كه‌سێك له یه‌ك كاتدا.
PM:09:31:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3112
جار خوێنراوهتهوه