كاتژمێری ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی تایتانیك فرۆشرایه‌وه
وێستگە ستایل-
كاتژمێرێكی ئاڵتونی كه له گیرفانی یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوه‌كانی كه‌شتی تایتانیكدا بووه به نرخی 1.5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" گاردیان" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" كاتژمێره‌كه به تایبه‌ت به هاوڵاتیه‌كی ئه‌مه‌ریكی له مه‌زادێكی ئاشكرادا فرۆشراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌نرخترین ئه‌و كه‌ره‌ستانه بووه كه له دوای كه‌شتی تایتانیك ماوه‌ته‌وه"
خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م كاتژمێره پیاوێكی خاوه‌نكاره به‌ناوی"جۆن جاكوب ئه‌ستۆر" كه له‌سه‌ر كه‌شتی تایتانیك بووه له ساڵی 1912 و له‌و كاته‌دا ئه‌م پیاوه ته‌مه‌نی 47 ساڵ بووه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پێشتر گرانترین پارچه له كه‌شتی تایتانیك مابێته‌وه كه فرۆشرابێت به نرخی 1.3 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشراوه ئه‌ویش ئه‌و كه‌مانچه‌یه بووه كه له‌كاتی نوقم بوونی كه‌شتیه‌كه ژه‌نیارێك له‌سه‌ر كه‌شتیه‌كه ئاوازی پێ لێداوه، و ساڵی 2013 ئه‌و پارچه‌یه فرۆشراوه.
ئه‌ندرۆ ئالدریدج به‌ڕێوبه‌ری مهزادهكهیه تایبه‌ت به ئاژاسنه هه‌واڵیه‌كان وتویه‌تی" ئه‌و نرخانه‌ی كه‌لوپه‌لی تایتانیكی پێ فرۆشراوه چاوه‌ڕوان نه‌كراو بووه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێن هێشتا كه‌شتی تایتانیك چیرۆكێكی سهرنجڕِاكێشه لای هاوڵاتیان"
ته‌رمی خاوه‌نی ئه‌م كاتژمێره 7 ڕۆژ پاش نوقومبوونی كه‌شتی تایتانیك دۆزراوه‌ته‌وه و له گیرفانی خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌م كاتژمێره 14 قیراتیه هه‌بووه و سه‌رتای پیته‌كانی ناوی خاوه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ر نوسراوه، پێده‌چێت له‌و كاته‌دا یه‌كێك بوبێت له ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سه‌كان له‌جیهاندا و سامانه‌كه‌ی 87 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه كه ده‌كاته ملیاره‌ها دۆلار له ئێستادا.
PM:12:40:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3284
جار خوێنراوهتهوه