‌بیركردنه‌وه‌ لە ڕابردوو زیانی هه‌یه‌؟

وێستگە ستایل-

هه‌ندێك كه‌س گیرۆده‌ی‌ بیركردنه‌وه‌ن له‌ڕابردوو، به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌ سوودی هه‌یه‌ یان زیان؟ دكتۆر فه‌همی پزیشكی نه‌خۆشی ده‌روونی له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌رونیه‌ ده‌ڵێت"بیرکردنەوەی زۆر لە ڕابردوو، مرۆڤ لە بازنەیەکی داخراودا گیر دەکا و تووشی دڵەڕاوکێ و نائارامیی دەکات، ئەگەرچی ڕابردوویەکی خۆشیشی هەبووبێت."

ده‌شڵێت"سرووشتی ژیان وایە، زۆربیرکردنەوە لە ڕابردوو و، ترس لە داهاتوو، ئێستای مرۆڤ تاڵ دەکات و نایەڵێ چێژ وەرگرێت و بەرەو پێشەوە بڕوات."

دكتۆر فه‌همی ده‌ڵێت"هەرکاتێک ئیشێکی باشت کرد، ئەوە بزانە کە ئیشێکی باشتر هەیە بیکەیت، گرنگ ئەوەیە ئەو ئیشەی کە مرۆڤ دەیکات، ئەوپەڕی هەوڵ و توانای خۆی تێدا بخاتە گەڕ، چونکە هەر کەمتەرخەمییەک، دواتر دەبێتە مایەی پەشیمانی و قەلەقیی لەدوایە."


PM:05:48:22/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌