‌هۆكار و چاره‌سه‌ری قەبزی

وێستگە ستایل-

قەبزی واتا بە زەحمەت دەرچونی سک کە دەبێتە هۆی توندبوونی پیسایی و بە چەندەها ڕۆژ جارێک سکی دەردەچێت، دکتۆر چیا پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

ئەمە حاڵەتەکی باوە و زۆڕجاریش درێژخایەنە و ئازاری سکی لەگەڵ دەبێت و لەگەڵ سک ئەستووربوون و غازاتی زۆڕ کە پێویستە چارەسەر بکرێت.

مەترسیەکانی:
1- دروستبوونی برین یان شەق بوون لە کۆم کە دەبیتە هۆی ئازارێكی زۆڕ لە کاتی سک دەرچوون.
2- تووشبوون بە مایەسیری.
3- دابەزینی ڕێکە کۆڵۆن

چارەسەر:
١- گۆڕینی سیستەمی خواردن ( زۆڕ خواردنی میوە و سەوزە ، دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی کە غازات زیاد دەکات وەکو ساوه‌ر و پاقلەمەنی )
٢- زۆڕ خواردنەوەی ئاو (بە تایبەتی لە وەرزی هاوین)
٣- دوورکەوتنەوە لە سترێس و فشاری دەرونی.
٤- وەرزشکردن یان پیاسەی خێرا کە وا دەکات قۆڵۆن و ڕیخۆلەکەکان  باشتر کار بکەن.
٥- ڕاگرتنی یان گۆڕینی ئەو دەرمانانەی کە تووشی قەبزی دەکات لەلایەن پزیشکی شارەزا لەم بوارە.

تێبینی: نابێت نەخۆشەکە لە خۆیەوە دەرمانی سک دەرچوون بخوات چونکە دەبێتە هۆی تەمبەڵی ڕیخۆڵەکەکان زیانی پێ دەگەینیت.
بە زووترین کات سەردانی پزیشی پسپۆڕ بکات ئەگەر قەبزیەکە هاوکات بوو لەگەڵ ڕشانەوە ، هەبوونی خوێن لە پیسایی یان ژانە سک و ئەستووربوون.


AM:10:49:20/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌