‌گرنگترین نیشانەکانی گرێی پەنکریاس

وێستگە ستایل-

په‌نكریاس ئەندامێکی گرنگی جەستەی مرۆڤە، دەکەوێتە بەشی سەرەوەی ناو بۆشایی سک، بەشێکی دەکەوێتە پشت گەدە، لەلای چەپەوە بە سپڵ و لەڕاستەوە بە جگەر و دوازدەگرێ دەورەدراوە، درێژییەکەی نزیکەی ٦-١٠ سانتیمەترە، دکتۆر بەرهەم پزیشكی نه‌خۆشی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا گرنگترین نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

1- زەردبوونی سپێنەی چاوو و پێست و بەهێواشی توندی زیاد دەبێت.
2- خورووی پێست وردە وردە توندتر دەبێت و لە بەشە جیاوازەکانی لەش و هۆکاری باو نادۆزیتەوە بۆ خورووەکە.
3- گۆران لە ڕەنگی میز و پیسایی، بە جۆرێک میز بەرەو ڕەنگی تۆخ و هەندێجار وەک چای لێیەت ، و پیسایی ڕەنگی بەرەو سپی دەچێت ، لەگەڵیدا دەکرێت بەدهەرسی و ئازاری ناوسک و پشت و هەندێ جار هێڵنج و ڕشانەوە, و دابەزینی کێش بە بێ وستی خۆی کەسەکە.
4- هەندێجار خەستبونەوەو مەیینی خوێن لە پەلەکانی خوارەوە.
5- توشبوونی کتوپڕ بە شەکرە لە تەمەنی مام ناوەند و بەساڵاچواندا، دەکرێت نیشانەی گرێی پەنکریاس بێت.


PM:04:00:18/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌