هه‌ركات ئه‌م نیشانه‌یه له‌سه‌ر جێگه‌ی نوستنه‌كه‌ت ده‌ركه‌وت فه‌رامۆشی مه‌كه
وێستگە ستایل-
ئاره‌قكردنه‌وه بابه‌تێكی ئاساییه به‌ڵام ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زیاد له ڕادده‌ی سروشتی به‌جۆرێك جێگه‌ی نوستنه‌كه‌ت به ته‌واوه‌تی ته‌ڕ بكات ئه‌گه‌ر چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌وه له توشبوون به شێرپه‌نجه ئاگادارت ده‌كاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نابێت فه‌رامۆشی بكه‌یت.
به‌گوێره‌ی بابه‌تێك كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" ئاره‌قكردنه‌وه‌ی شه‌وانه له نیشانه پێش وه‌خته‌كانی توشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی ئێسك و جگه‌ر و خوێن و ڕژێنه لیمفاویه‌كان"گۆڕانكاری هۆرمۆنی جه‌سته و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جه‌سته له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه باوترین ئه‌و هۆكارانه‌ن واده‌كه‌ن جه‌سته ئاره‌ق بكاته‌وه زیاتر له ئاستی سروشتی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی فێنك بكاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێكجار ئه‌و كه‌سانه‌ی چاره‌سه‌ری كیمیاوی یان تیشك بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه وه‌رده‌گرن یان چه‌ند جۆرێك ده‌رمان ده‌خۆن ئه‌وه به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ری زۆره توشی حاڵه‌تی ئاره‌قكردنه‌وه‌ی شه‌وانه ببن.
هه‌ركات له‌گه‌ڵ ئاره‌قكردنه‌وه‌ی شه‌وانه هه‌ستت به‌م نیشانانه كرد سه‌ردانی پزیشك بكه:
1-هه‌ستكردن به گه‌رمبوونی به‌شێكی له‌ش یان چه‌ند به‌شێكی له‌ش به‌ڵام گه‌رمایه‌ك زیاتر بێت له ئاستی سروشتی.
2-ته‌ڕبوونی جێگه‌ی نوستن به‌هۆی ئاره‌قكردنه‌وه.
3-له‌رز.
4-ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر ته‌نانه‌ت له پله‌ی گه‌رمای زۆر ئاسایی و فێنكدا.
PM:05:43:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوه‌ته‌وه