ڤیدیۆ: به‌ڕێوبه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كه‌ی سه‌ما ده‌كات
وێستگە ستایل-
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی"تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس" له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كه‌ی سه‌دان هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی"ئێكس" تیدرۆس ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كه‌ی به گۆرانیه‌كی كازاخستانی سه‌ما ده‌كه‌ن و چه‌پڵه لێده‌ده‌ن، ئه‌م پیاوه له‌سه‌ر ڤیدیۆكه نوسیویه‌تی" له‌گه‌ڵ ئه‌میلین ئومێدی ئاینده‌یه‌كی زۆر باش بۆ منداڵه‌كانمان ده‌خوازم."
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ڤیدیۆیی ئه‌م باپیره و نه‌وه‌یه نوسیوه پرسیاری ئه‌وه‌یان كردوه"ئاخۆ نه‌وه‌كه‌ی ڤاكسینه‌كانی وه‌رگرتوه كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ منداڵانی هاوته‌مه‌نی ئه‌م منداڵه ڕێنمایی به‌كارهێنانی ده‌كه‌ن؟" یه‌كێكی دیكه نوسیویه‌تی" ئومێد ده‌كه‌م باپیره فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانیان به‌م جۆره كات به‌سه‌ر ببه‌ن" له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا چه‌ندین كۆمێنتی دیكه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه نوسراوه ئومێدی خۆشحاڵیان بۆ خواستوون.
PM:04:50:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوه‌ته‌وه