ههڵمهتی كوتان له دژی نهخۆشی سورێژه دهستیپێكردوه
وێستگە ستایل-
لە ماوەی ١٢ مانگی ساڵی ٢٠٢٣ لە هەموو عێراق بە كوردستانەوە نزیكەی ٩٠٠٠ (نۆ هەزار) حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی سوورێژە هەبووە، لە كاتێكدا تەنها لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتای ئەم ساڵ نزیكەی ٩٦٠٠ (نۆ هەزارو شەش سەد) حاڵەتی نەخۆشیەكە هەبووە، واتە بڵاوبوونەوەیێكی زۆر خێرای نەخۆشیەكە دەبینرێت. ئەمە وای كرد هەڵمەتێكی نیشتمانی كوتان دژی نەخۆشی سوورێژە لە سەرانسەری عێراق ڕابگەیێنرێت، دكتۆر هلبین پزیشكی كۆمەڵ لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر باسدهكات.
ئهم پزیشكه دهڵێت"سوورێژە نەخۆشیێكی ڤایرۆسی گوازراوەی خێرایە كە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكیتر دەگوازرێتەوە زیاتر لە ڕێی كۆخە و پژمینەوە. نیشانە دیارەكانی بریتین لە تا، كۆكە، ئازاری قورگ، سوربوونی چاو و پەڵەی سوری سەر پێست. هەموو تەمەنێك تووشدەبن بەڵام زیاتر لە منداڵاندا بەربڵاوە."
نزیكەی ١٥% نەخۆشەكان تووشی ماكەكانی نەخۆشییەكە دەبن وەك هەوكردنی سییەكان و گوێ و مێشك. مردن بە خۆشی سوورێژە ١ لە ١٠٠٠ نەخۆشە لە وڵاتە پێشكەوتووەكان، كەچی لە وڵاتە پێشنەكەوتووەكان ڕێژەكە بۆ ١٥ لە ١٠٠ نەخۆش بەرزدەبێتەوە، زۆربەی زۆری تووشبووان و مردووان لەوانەن كە نەكوتراون بە كوتانی دژی سوورێژە یاخود كوتانی تەواویان وەرنەگرتووە. ئەوانەی نەكوتراون نزیكەی ٣٥ جار زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بەخۆشیەكە هەیە وەك لەوانەی كوتانەكەیان وەرگرتوه.
بۆیە تاكە ڕێگا بۆ خۆ پاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشییەكە "كوتانە". كوتانە ڕۆتینەكانی منداڵان زۆر گرنگە بە ڕێكی ئەنجام بدرێ و لە هەڵمەتەكانی كوتانیش بێبەش نەكرێن.
هەڵمەتەكە له بهرواری ٢٠٢٤/٤/١٦ لە هەموو كوردستان دهستی پێكردوه و منداڵانی پۆلی ١ تا ٦ی سەرەتایی دەگرێتەوە هەتا ئەوانەی كۆتانەكانیشیان بە تەواوی وەرگرتووە چونكە ئەمەیان ژەمی بەهێزكەرە.
PM:04:32:16/04/2024
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه