بووك و زاوا خوشك و برا ده‌رچوون
وێستگە ستایل-
له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری جیاوازدا له وڵاتی چین دایكی زاوا توشی شۆك بوو دوای ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی بوكه‌كه كچی خۆیه‌تی و ماوه‌یه‌كی زۆره له یه‌ك دابڕاون.
ئه‌م خانمه كچه‌كه‌ی خۆی دۆزیوته‌وه به هه‌بوونی نیشانه‌یه‌كی دیاریكراو له‌سه‌ر ده‌ستی، ئاهه‌نگه‌كه له هه‌رێمی "جیانگسۆ" له چین ئه‌نجامدراوه.
ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه به‌رده‌وام بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچه‌كه كچی ڕاسته‌قینه‌ی دایكی زاوا بووه و زاوا له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌م ئافره‌ته‌وه گه‌وره كراوه وئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی منداڵ بووه له‌سه‌ر شه‌قامێك فرٍێدراوه و هه‌ڵیگرتۆته‌وه و دایكی خۆی نییه .
بوكێ باسی له‌وه كردوه كه دۆزینه‌وه‌ی دایكی ڕاسته‌قینه‌ی خۆشترین ڕووداو بووه بۆی زۆر تایبه‌ت تر بووه له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی.
PM:06:26:07/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1720
جار خوێنراوه‌ته‌وه