نه‌وید له یادی له‌دایكبونیدا به جلوبه‌رگی ڕه‌سه‌نی كوردیه‌وه وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
کورە کوردەکەی سینەمای ئێران نەوید محمد زادە ئه‌مڕۆ تەمەنی بوو بە 35ساڵ و به‌و بۆنه‌یه‌وه وێنه‌یه‌كی خۆی به جلوبه‌رگی ڕه‌سه‌نی كورده‌وارییه‌وه بڵاوكردۆته‌وه.
نەوید لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خێزانێکی کورد لەدایک بووە و سەرەتا لە سەرتەختی شانۆوە دەستی پێکردوه و بەردەوام بوو لە هەوڵدان و له فیلمی من تووڕە نیم ڕۆڵی گێرا و ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد.
نەوید لە سێهه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی" بێ مێژوو، بێ واژوو" بەدەست ھێنا.
نەوید لە 74 هه‌مین ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤێنیز کە یەکێکە لە ڕووداوە گرینگەکانی سینەمایی جیھان و کۆنترین فێستیڤاڵی ئیتالیایە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بە ھۆی ئەو ڕۆڵە نایابەی لە فیلمی بێ مێژوو، بێ واژوو بینویه‌تی.
PM:05:06:07/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2792
جار خوێنراوهتهوه