ڤیدیۆ: پیاوێك له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قام چه‌قۆی كرد به سكی هاوسه‌ره‌كه‌یدا
وێستگە ستایل-
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی پیاوێك كه له ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكی گشتی له شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌داته به‌ر چه‌قۆ بۆته باسی گه‌رمی میدیاكان و هۆكاری كێشه‌ی ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ش ئه‌وه‌بووه كه له دوای جیابوونه‌وه‌یان له یه‌كتر ژنه‌كه ڕه‌تیكردۆته‌وه جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه لای هاوسه‌ره‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه له ناوچه‌ی" بیرام پاشا" له ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌لینا تولای چووه شیر بكڕێت له سه‌ر ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵی باوكی هاوسه‌ركه‌ی لێی په‌یدا بووه و زۆری لێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی به‌ڵام ئافره‌ته‌كه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و پیاوه‌كه‌ش چه‌ند چه‌قۆیه‌ك ده‌كات به سكی تولایدا و دواتر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه بوون گه‌یاندویانه‌ته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه و هاوسه‌ری پێشووی ده‌ستگیر كراوه.
هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو هاوسه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مێردی تولای پێشتر چه‌ندینجار ئه‌م پیاوه ئه‌شكه‌نجه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یداوه و ئه‌مه‌ش وایكردوه ئافره‌ته‌كه جارێكی دیكه نه‌گه‌ڕێته‌وه لای مێرده‌كه‌ی.
PM:03:10:06/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 9740
جار خوێنراوه‌ته‌وه