به‌وێنه.. ئه‌ستێره‌كانی ڕیال مه‌درید له میسر پیاسه ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
پاڵه‌وانه‌كانی پێشووی تۆپی پێی جیهانی نوێترین وێنه‌ی خۆیان بڵاوكرده‌وه له‌كاتی سه‌ردانكردنیان بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌ناوبانگ له میسر.
له‌ناو ئه‌م ئه‌ستێرانه‌دا ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی" لویس فیگۆ" هه‌یه كه وێنه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م هه‌ره‌مه‌كانی میسر له هه‌ژماره‌كانی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی" یه‌كێك له حه‌وت شته سه‌ر سوڕهێنه‌ره‌كه‌ی دونیایه"
فیگۆ له‌سه‌ر ڕوباری نیل وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی به‌رازیلی" ڕۆبه‌رتۆ كارلۆس" و هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی ئیسپانی" میشێل سلڤادۆ و فێرناندۆ هیرۆ" بڵاوكردۆته‌وه.
میسر یه‌كێكه له‌و وڵاته‌تانه‌ی كه ناوچه‌ی گه‌شتیاری دڵخوازی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێیه و چه‌ندین جار ئه‌م ئه‌ستێرانه وێنه‌ی خۆیان له‌م شوێنه مێژوییانه بڵاوكردۆته‌وه.
AM:10:42:03/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 2656
جار خوێنراوه‌ته‌وه