میسر ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنێت
وێستگە ستایل-
تیمی توێژینه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا له میسر" محمد ئه‌حمه‌د عه‌لی" له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڤاكسینه ده‌كه‌ن كه به‌رهه‌میان هێناوه .
ئه‌م به‌رپرسه میسریه له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ پێگه‌ی "سكای نیوز" ئاشكرای كردوه تیمی توێژینه‌وه‌ی میسری ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ژه‌می یه‌كه‌می ئه‌و ڤاكسینه‌ی به‌رهه‌میان هێناوه له‌سه‌ر 10-15 هه‌زار كه‌سی خۆبه‌خش.
ئه‌وه‌ی ئه‌م تیمه چاوه‌ڕێی ده‌كات ڕه‌زامه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌رمانی میسریه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ژه‌مه‌كانی سه‌ره‌تای ڤاكسینه‌كه و تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌سانی خۆبه‌خش و تیمی توێژینه‌وه‌ی میسری ماوه‌ی 6 مانگه سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ڤاكسینه ناوخۆییه‌ن.
سه‌رۆكی تیمه‌كه ئاشكرای كردوه كه ڤاكسینه‌كه له ماوه‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ تاقیكراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامه‌كان دڵخۆشكه‌ر بوون و هیچ كاریگه‌ریه‌كی نه‌رێنی نه‌بووه و دوای سێ جار تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌توانن ڤاكسینه‌كه بخه‌نه بازاڕه‌وه و تا ئێستا هیچ ناوێك له‌م ڤاكسینه میسریه نه‌نراوه.
PM:04:05:02/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 1856
جار خوێنراوه‌ته‌وه