جگەرە كێشان چۆن زەبر لەجەستە دەدات؟
وێستگە ستایل-
بەھۆی ئەو ماددە کیمیاییانەی کە لە جگەرەدا ھەن، جگەرەکێشان بە یەکێک لەو فاکتەرانە دادەنرێ کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و درێژخایەن کاریگەری لەسەر جەستەی مرۆڤ دروستدەکات و بە ھۆکاری پلە یەک دادەنرێ بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، دكتۆره بهنان پزیشکی پلەبەند كاریگهری زیان بهخشی كێشانی جگهره كێشان و ههنگاوهكانی دووركهوتنهوه لێی لهم بابهتهدا باسدهكات.
ئەو ماددانەی لهناو جگهرهدا ههیه ڕاستەوخۆ دوای کێشانی جگەرەکە ، کاریگەری لەسەر بەشی ناوەوەی خوێنبەرەکانی لەش دروست دەکەن.( کە ھەستیارترینیان خوێنبەرەکانی کۆڕۆنەرین-خوێنبەری دڵ)
لە بەشی ناوەوەی خوێنبەرەکانی دڵ کۆدەبنەوە و دەبنە ھۆی کەڵەکە بوونی کۆمەڵێک ماددەی دیکە و بەم شێوەیەش تەسکبوونەوەی ڕێرەوەکانی خوێنبەرەکانی دڵ-کۆڕۆنەری.
ئەم پڕۆسەیە بەشێوەکی لەسەرخۆ ڕوودەدات، و دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئۆکسجینی تواوە لە لەشدا، ھەندێ جار دەبێتە ھۆی نۆرەدڵێ (جەڵتەی دڵ) و ھەمان شتیش روودەدات لە خوێنبەرەکانی مێشک.
ئەو ماددەنە چین کە لە ناو جگەرە دا ھەن و زیان بە لەش دەگەیەنن؟
1- یەکە ئۆکسیدی کاربۆن ( CO) : ئەمە لە یەکێکە لە پێکھاتە سەرەکییەکانی جگەرە، گازێکی کوشندەیە و ڕێگری دەکات لە گواستنەوەی ئۆکسجینی پێویست بۆ تەواوی خانەکان.
2- تار ( مر ) : ھەموو جۆرە جگەرەیەک ئەم ماددەیەی تێدایە و٧٠٪ ی ماددەکە لە سییەکان دەمێنێتەوە، و دەبێتە ھۆی دابەزاندنی ڕێژەی ئۆکسجین.وە بەم شێوەیە کەمتر بڕی ئۆکسجین بۆ دڵ و مێشک و تەواوی بەشەکانی تری لەش دەچێت.
3-نیکۆتین : ئەم ماددەیە خوگری دروست دەکات و دەبێتە ھۆی ( ئالوودەبوون )، کاریگەری ڕاستەوخۆی ھەیە لەسەر بەرز بوونەوەی فشاری خوێن و لێدانی دڵ.
چۆنیەتی وازھێنان لێی:
ھەواڵە خۆشەكە ئەوەیە كە ھیچ كاتێک درەنگ نییە بۆ واز ھێنان لە جگەرە، بەجۆرێک، نزیکەی ساڵێک دوای وازھێنان لە جگەرە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لە کەسی جگەرە کێشدا بە ڕێژەی ٥٠٪ کەمدەبێتەوە
وازھێنانیش وا باشترە بە شێوەیەکی زانستی بێت و بە ڕێنمایی بێت، بۆ ئەوەی لەسەر نەکێشانی بەردەوام بیت
دەکرێ لە ژێر ڕێنمایی پزیشکی بێت و ماددەکانی وەک جێگرەوەی نیکۆتین بەکار بھێنیت.
خۆتان دوور بگرن لە کەسی جگەرە کێش، چونکە بەرکەوتەی بەردەوام و بە شێوەیەکی نزیک لە کەسی جگەرە کێش، ھەمان زیانی بۆ کەسی دووەمێش دەبێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ وەک کەسی جگەرە کێشی لێدێت.
PM:03:54:02/03/2021
ئهم بابهته 2028
جار خوێنراوهتهوه