ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری له به‌كارهێنانی جۆرێك ده‌رمان ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
لیژنه‌ی پسپۆڕ له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات له به‌كارهێنانی ده‌رمانی" هایدرۆكسی كلۆرۆكین" بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م ده‌رمانه سوودی بۆ توشبووانی كۆرۆنا نابێت.
لیژنه‌ی پسپۆڕ له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له لێدوانێكی تایبه‌تیان بۆ گۆڤارێكی پزیشكی به‌ریتانی باسیان له‌وه كردوه نابێت ده‌رمانی" هایدرۆكسی كلۆرۆكین" بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی كۆرۆنا به‌كاربهێندرێت و له‌كاتێكدا ئه‌م لێدوانه ده‌ده‌ن كه شه‌ش توێژینه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌رمانه كراوه و 6000 به‌شداربوو له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌شداریان كردوه.
بۆ ئه‌وه‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زوتر باش ببنه‌وه پسپۆڕان ڕێنموی پزیشكه‌كان ده‌كه‌ن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م ده‌رمانه دژه هه‌وكردنه به‌كارنه‌هێنن بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا چونكه سوودی نییه و له‌جیاتی ئه‌وه ده‌رمانی دیكه هه‌یه ده‌توانن به‌كاریبهێنن بۆ چاره‌سه‌ر.
AM:11:27:02/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 4336
جار خوێنراوه‌ته‌وه