باشترین و خراپیترین جۆره‌كانی میوه
وێستگە ستایل-
دكتۆره ڕیما مۆیسنكۆ پسپۆڕی بواری خۆراك لیستی ئه‌و میوه هه‌مه‌چه‌شنانه‌ی دیاریكردوه كه سوود ده‌به‌خشن به ته‌ندروستی و ئه‌وانه‌ش كه زیانیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی.
ئه‌م خانمه پزیشكه باس له‌وه ده‌كات شه‌كری فركتۆز كه له ته‌واوی میوه تام شیرینه‌كان هه‌یه زۆر خواردنیان ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆلی خوێن و تێكڕای زینده‌چالاكیه‌كانی له‌ش تێكده‌دات و زۆر خواردنی ئه‌م جۆره میوه‌یه ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره زیاد ده‌كات.
بۆ ته‌ندروستیه‌كی باش پێویسته له خواردنی میوه زۆر پێگه‌یشتوه‌كان دوور بكه‌وته‌وه چونكه بڕێكی زۆر شه‌كری تیادایه و خواردنی میوه ته‌واو پێنه‌گه‌یشتوه‌كان ئه‌گه‌ری توشبوون به هه‌ستیاری زۆر ده‌كات و باشتریش وایه ئه‌و میوانه نه‌خورێن كه ئه‌گه‌ری ترشاندن زیاد ده‌كه‌ن وه‌ك مزره‌مه‌نیه‌كان و ترێ و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ی‌ی میوه"
دكتۆره ڕیما ڕێنموی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه گرفتی كۆئه‌ندامی هه‌رسیان هه‌یه میوه كه‌متر بخۆن و زیاتر خورما بخۆن، له خواردنی لیمۆ دوور بكه‌ونه‌وه چونكه ده‌ردانی ترشی گه‌ده زیاد ده‌كات.
PM:08:50:01/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 1668
جار خوێنراوه‌ته‌وه