هه‌واڵێكی خۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به ده‌ست نه‌خۆشی قۆڵۆنه‌وه ده‌ناڵێنن
وێستگە ستایل-
ئازاری ناوسك به‌هۆی گرفته‌كانی قۆڵۆن یه‌كێكه له ئازاره بێزاركه‌ره‌كان و تا ئێستاش پزیشكه‌كان نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری بنه‌بڕی ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه بدۆزنه‌وه، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی لۆڤان كاسۆلیكی له به‌لجیكا توانیویه‌تی هۆكاری دروستبوونی ئازاری ناوسك به‌هۆی نه‌خۆشی قۆڵۆن دیاری بكه‌ن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له كۆمه‌ڵه‌ی نه‌یچه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه ده‌كرێت سوودی لێ ببینرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی قۆڵۆنیان هه‌یه و ئازاری گه‌ده و ناوسكیان بێزاری كردوون.
به‌گشتی %20 ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی توشبووی نه‌خۆشی قۆڵۆنن و ئازاری گه‌ده‌یان بۆ دروست ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌دوای خواردنی ژه‌مه‌كان.
ویری گای پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوه له زانكۆی لۆڤان و نوسه‌ری توێژینه‌وه‌كه‌یه ده‌ڵێت" هێشتا پزیشكان و توێژه‌ره‌وه‌كان پێیان وایه كه فیسیۆلۆجیای نه‌خۆشیی قۆڵۆن له بنه‌ڕه‌ته‌وه هۆكاره‌كه‌ی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێیه و چه‌ندین هۆكاری دیكه‌شی هه‌یه له‌وانه به‌كتریای گه‌ده و هه‌وكردنی گه‌ده و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌ده‌ی كه‌سانی توشبوو به قۆڵۆن به‌رگه‌ی چه‌ند جۆرێك مادده ناگرێت له‌وانه‌ش ئه‌لبۆمین كه له‌ناو سپێنه‌ی هێلكه‌دا هه‌یه .
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر ئه‌م پسپۆڕه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه توێژینه‌وه‌كه هاوكارێكی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه بدۆزرێته‌وه و توێژینه‌وه‌كه‌ش ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه ئه‌و چاره‌سه‌ره بایلۆجیه‌ی بۆ توشبووانی ڕه‌بۆ به‌كارده‌هێندرێت توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشی قۆڵۆنی هه‌یه.
PM:03:49:01/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 21996
جار خوێنراوه‌ته‌وه