توێژینه‌وه‌یه‌ك: هه‌وكردنی به‌رده‌وامی پوك هۆكاری توشبوونه به‌دوو نه‌خۆشی مه‌ترسیدار
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكی به به‌ڵگه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان نیشانه‌كانی نه‌خۆشی پووك و دڵ و ملوله‌كانی خوێن و جه‌ڵته‌ی مێشك ی ئاشكرا كردوه.
تۆماس ڤان دایك پزیشكی به‌شداربوو له توێژینه‌وه‌كه‌وه ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له توشبووان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره هۆكاره‌كه‌ی پشتگوێ خستنی نه‌خۆشییه‌كانی پووك بوبێت.
زاناكان بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سودیان له وێنه‌ی تیشكی 304 كه‌س وه‌رگرتوه، ئه‌نجامه‌كان ده‌ریان خستوه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی هه‌وكردنی پووك بوون و نیشانه‌كانیان هه‌یه ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زۆره، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وكردنی درێژخایه‌نی پوكیان هه‌یه.
PM:03:53:28/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 6992
جار خوێنراوه‌ته‌وه