به‌وێنه.. دوای 15 ساڵ پشیله‌یه‌ك گه‌ڕایه‌وه لای خاوه‌نه‌كه‌ی
وێستگە ستایل-
دوای 15 ساڵ له ونبوونی پشیله‌یه‌ك دوباره گه‌ڕایه‌وه لای خاوه‌نه‌كه‌ی له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌م پشیله ڕه‌نگ قاوه‌ی خۆڵه‌مێشیه گه‌ڕایه‌وه لای" چارلز" ی خاوه‌نی له‌كاتێكدا ساڵی 2005 چارلز ئه‌م پشیله‌یه‌ی له ته‌مه‌نی 2 مانگیه‌وه وه‌رگرتوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ی بكات.
چارلز گه‌ڕانه‌وه‌ی پشیله‌كه‌ی خه‌ونێكی باوه‌ڕ پێنه‌كراو بووه و باس له‌وه ده‌كات دوای چه‌ند مانگێك له گه‌وره‌كردنی پشیله‌كه‌ی لێی ونبووه و چه‌ند به‌دوایدا گه‌ڕاوه بێ سوود بووه.
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا له دووری 40 میل له‌و شوێنه‌ی چارلز تیاید ده‌ژی له ناوچه‌ی" سان فرناندۆ فالی" له لۆس ئه‌نجلۆس دوباره پشیله‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن خانه‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵانی بێ سه‌رپه‌رشت په‌یوه‌ندی به چارلزه‌وه كراوه كه دوباره پشیله‌كه‌یان بۆ دۆزیوه‌ته‌وه و چارلز پشیله‌كه‌ی وه‌رگرتۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوباره به‌خێوی بكات.
PM:08:33:27/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1476
جار خوێنراوه‌ته‌وه