به‌وێنه.. ڕۆناڵدۆ بۆ چاره‌سه‌ر پشیله‌كه‌ی به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت نارد بۆ ئیسپانیا
وێستگە ستایل-
گۆڤاری "ماركا" ی ئیسپانی ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی "كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ" ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی"یۆڤینتۆس" بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه ڕۆناڵدۆ پشیله‌كه‌ی به فڕۆكه‌ی تایبه‌ت ناردۆته ئیسپانیا بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت دوای ئه‌وه‌ی له ئیتاڵیا ئۆتۆمبێل لێیداوه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌م پشیله نازداره‌ی ڕۆناڵۆ ناوی" بی بی " یه و له جۆری" سفینكس" ی ده‌گمه‌نه و نزیكه‌ی دوو ساڵه له‌لای ڕۆناڵدۆ و خێزانه‌كه‌ی ده‌ژی و پشیله‌كه‌ی له ماوه‌ی چاره‌سه‌ر كردنیدا له‌لای خوشكه‌كه‌ی جۆرجینا كچه هاوِێكهی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی پورتوگال ده‌مێنێته‌وه.
PM:05:15:25/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 3940
جار خوێنراوهتهوه