پیاوێكی ئاینی" خه‌ونم به پێغه‌مبه‌ره‌وه بینی و له‌گه‌ڵیدا چوومه ئاسمانی حه‌وته‌م"
وێستگە ستایل-
سه‌ندیكای حافزه‌كانی قورئان له میسر داوایكردوه "محمود الشحات" ئه‌ندامی سه‌ندیكاكه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئه‌م داواكاریه‌ی سه‌ندیكا له كاتێكدایه "محمود الشحات" ئه‌ندامی سه‌ندیكای حافز قورئانه‌كان له میسر باس له‌وه ده‌كات له خه‌ویدا چۆته حه‌وته‌مین ته‌به‌قه‌ی ئاسمان و خودای بینیوه.
ئه‌م قورئان خوێنه له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری"الیوم السابع" باسی له‌وه كردوه ماوه‌ی یه‌ك مانگ بڕیاریداوه ته‌نها كات بۆ خودا په‌رستی ته‌رخان بكات و له ماڵه‌كه‌ی خۆی بمێنێته‌وه و نوێژ بكات و قورئان بخوێنێت و له یه‌كێك له ڕۆژه‌كان پێش نوستن سوره‌تی "یونس وهود ویوسف" ی خوێندۆته‌وه به‌مه‌ش گه‌یشتۆته قۆناغێكی ڕۆحانی خه‌ونی بینیوه له خه‌ویدا پیاوێكی بینیوه وه‌ك بڵێی پێغه‌مبه‌ری خودا بووه درودی خودای لێبێت داوای لێكردوه بچێته ئاسمان له‌گه‌ڵی، ئه‌م پیاوه ده‌ڵێت" گه‌یشتینه ئاسمانی حه‌وته‌م و ئه‌ستێره‌كانم له‌ژێر پێم‌دا بینی و به پێغه‌مبه‌ری خودام وت بۆ كوێ ده‌چین ئه‌ویش فه‌رموی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ت بینی ؟ ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بچینه لای خودا و ده‌ستی گرتم و خه‌به‌رم بویه‌وه"
ئه‌م قورئان خوێنه ده‌شڵێت" زۆر به‌دوای مانای خه‌ونه‌كه‌مدا گه‌ڕاوم و هه‌مووی مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن من له‌لای خودا جێگه‌یه‌كی باشم هه‌یه و خودا منی خۆش ده‌وێت و كاتێك خه‌ونه‌كه‌م بۆ هاوڕێیه‌كم گێڕایه‌وه پێی وتم كه خودا خۆشی ده‌وێم و پێی خۆشه گوێی له ده‌نگمه و ده‌نگم له‌لای خودا ده‌بیسترێت"
PM:04:51:25/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 8428
جار خوێنراوه‌ته‌وه