11 هۆكار وادهكات توشی دەنگە دەنگی ناو گوێ ببیت
وێستگە ستایل-
زۆربەی جار هۆکاری ئهم حاڵهته دیارنیە بەڵام چەند هۆکارێك هەیە کە ئەمانە بەشیکیانن، دكتۆر سهڵاح پسپۆڕی نەشتەرگەری قووڕگ و لووت و گوێ ئاماژهی بۆ كردوه.
1- تەمەن: ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو ٥٠ ساڵە زۆر جار تووشی ژاوەژاوی گوێ دەبن، بەڵام زۆربەی کات لاوازی بیستنیشیان لەگەڵە.
2- نەخۆشی مینیەر: ئەو نەخۆشیە بەوە دەناسرێتەوە کە نەخۆشەکە ژاوەژاوی گوێ یەکانی هەیە لەگەڵ کەمبوونەوەی توانای بیستن و سەرسووڕان، وە دووبارە دەبێتەوە و تەنها جارێك نیە.
3- بیستنی دەنگێکی زۆر بەرز چ بە یەك جار یان بۆ ماوەیەکی کەم وەکو دەنگی تەقینەوەکان یان دەنگی کارگە و مەکینە لە شوێنی کار یان ژیان
4- کۆبوونەوەی شەمعی ناو گوێ کە بە ئاسانی چارە دەکرێت، زۆربەی جاریش هۆکارەکەی کەسەکەیە خۆی
5- بە هۆی زیانی لاوەکی هەندێ دەرمان وەکو ئەسپرین و هەندێ دەرمانی ئازار شکێن.
6-زەبری دەرەکی بەر کەلەی سەر بکەوێت یان گوێ یەکان.
7- نەخۆشی ڕەقبوونی ئێسکۆکەکانی ناو گوێ: ئەوەش نەخۆشیەکی تایبەتە تووشی گوێ یەکان دەبێت، گوێ ی ناوەڕاست، نەخۆشەکە هەر دوولای گوێ ی لاوازە لە ڕووی بیستنەوە جگە لە ژاوەژاو.
8- گرێ ی دەماری هەشتەمی مێشك: کە گرێ یەکە تووشی دەماری بیستن دەبێت، نەخۆشەکە گوێ یەکان لاواز دەبن و ژاوەژاو دەکات، زۆر بە هێواشی تووشی نەخۆش دەبێت.
9-ههوكردنی گوێ
10- کۆبوونەوەی شلە لەناو گوێ بۆ ماوەی زیاتر لە چەند هەفتە بۆ چەند ساڵێك.
11- لایەنی دەروونی وەکو خەمۆکی یان دڵەڕاوکێ، بەڵام ژاوەژاو لەو جۆرە نەخۆشانە کەمە و تووند نیە
PM:04:08:24/02/2021
ئهم بابهته 4076
جار خوێنراوهتهوه