زۆر خواردنی فستق زیانی هه‌یه
وێستگە ستایل-
فستق یه‌كێكه له‌و جۆره چه‌ره‌سانه‌ی یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات و بۆ ته‌ندروستی دڵ و گه‌ده به‌سووده به‌ڵام زیادده ڕه‌ویكردن له خواردنی ئه‌م جۆره‌ی چه‌ره‌س كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی.
له‌ناو فستق چه‌ندین پێكهاته‌ی خۆراكی به‌سوود هه‌یه و زۆرینه زیاده‌ڕه‌وی له خواردنیدا ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش واده‌كات گرفتی ته‌ندروستیان بۆ دروست ببێت.
1- كێش زیاد ده‌كات:
خواردنی بسته ئاسانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك زۆری ده‌خۆن، جگه له‌وه‌ش یه‌ك كوپ فستق 700 گه‌رمۆكه‌ی تیادایه، ئاگاداربه زۆر خواردنی قه‌ڵه‌وت ده‌كات.
2- ڕیشاڵی زۆر تیادایه:
ئه‌گه‌ر چی خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕیشاڵی تیادایه بۆ گه‌ده سوودی هه‌یه به‌ڵام زیاده ڕه‌ویكردن له خواردنی هۆكاره بۆ توشبوون به قۆڵۆن و ڕه‌قبوونی ماسولكه‌كانی گه‌ده و خراپوونی مژینی خۆراك له ڕیخۆڵه‌دا، پسپۆڕان ڕێنمویمان ده‌كه‌ن به یه‌كجار بڕێكی زۆر فستق نه‌خۆین.
3-به‌كتریای سالمۆنێلا:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردوه هه‌ندێكجار فستقی كاڵ به‌كتریای سالمۆنێلا هه‌یه كه كار له به‌رگری كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و شیره‌خۆره ده‌كات و پله‌ی گه‌رمای له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه و هۆكاره بۆ سكچوون و گرفتی كۆئه‌ندامی هه‌رس.
4-په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌ه:
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه 28.3 گرام فستق 121 میلیگرام سۆدیۆمی تیادایه و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن زیاد ده‌كه‌ن.
5-به‌ردی گورچیله:
زۆر خواردنی فستق هاوسه‌نگی پۆتاسیۆم له له‌شدا تێكده‌دات و هه‌بوونی خۆی ئۆكسالات و ترشی میسیۆنین له فستقدا هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌یه.
PM:03:48:24/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 3408
جار خوێنراوه‌ته‌وه