به‌وێنه.. به‌ته‌مه‌نه‌كان دوای كه‌ره‌نتین به‌ره‌و مردن ده‌چن
وێستگە ستایل-
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل ی به‌ریتانی وێنه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌سی به‌ته‌مه‌نی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌سه‌ر ڕوخساریان كاریگه‌ری كه‌ره‌نتین و دووری له خزمه‌تگوزاری و كه‌سه ئازیزه‌كانیان وایكردوه ساڵێك به چه‌ند ساڵێك له‌سه‌ر ته‌مه‌نیان هه‌ژمار بێت.
ئه‌م وێنانه وایكردوه ڕێكخراوه خێر خوازیه‌كان و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر دۆخی به‌ته‌مه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت له خه‌ڵوه‌تگه‌كان بێنه ده‌نگ چونكه زۆر بێ خزمه‌تن ئه‌وانه‌ش كه له ماڵه‌كانیانن به ته‌نها نزیكه‌ی یه‌ك ساڵه كه‌سوكاریان ڕێگه‌یان پێ نه‌دراوه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به كۆرۆنا دووربن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بڕیاری ئه‌وه‌یداوه 8 ی 3 قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه‌مێك ئاسان بكات و خێزانه‌كان به ڕادده‌یه‌كی دیاریكراو بۆیان هه‌یه به یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه.
سیلڤا ناوی ئه‌م ئافره‌ته ته‌مه‌ن 80 ساڵه‌یه ئه‌و وێنه‌یه‌ی تیایدا گه‌شاوه‌یه پێش كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینه هه‌موو ڕۆژێك قژی ڕێكخستوه و جوان خۆی گۆڕیوه و بۆیه‌ی نینۆكه‌كانی كردوه به‌ڵام كۆرۆنا و كه‌ره‌نتین به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م ووره و توانایه‌ی لێ سه‌ندۆته‌وه.
جۆن ڕۆسی ته‌مه‌ن 89 ساڵ ئه‌و وێنه‌یه‌ی گوڵی سوری پێیه ڤالا‌نتاینی ساڵی ڕابردوه و وێنه‌كه‌ی دیكه‌ی نوێیه وه‌ك پیاوێكی تێكشكاو ده‌رده‌كه‌وێت به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه.
مارتن توشی خه‌ڵه‌فان بووه ساڵی پار ئه‌و كاته‌ی توانیویه‌تی خێزانه‌كه‌ی ببینێت توانای نان خواردن و خواردنه‌وه و وه‌رزشكردنی هه‌بووه ئه‌مساڵ به ته‌واوه‌تی ئه‌و توانایانه‌ی تیادا نه‌ماوه.
لیلی ته‌مه‌نی 93 ساڵه وێنه‌ی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی ساڵی پاره و وێنه‌ی دووه‌م ئه‌مساڵه كه نه‌یتوانیوه كچه‌كه‌ی ببینێت.

PM:08:37:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 3132
جار خوێنراوه‌ته‌وه