ئهم كهسانه ئهگهری توشبوونیان به كهمی ئاسنی خوێن زۆره
وێستگە ستایل-
هەرچەندە کەمی ئاسن هۆکاری سەرەکی یە بۆ کەم خوێنی و زۆربەی کات کەم خوێنی و کەمی ئاسن بەیەکەوەن بەڵام هەندێ جار مرۆڤ توشی کەمی ئاسن ئەبێت و ڕێژەی خوێنیشی ئاساییە، دكتۆر عوسمان پزیشكی پسپۆڕی ههناوی هۆكارهكانی كهمبوونهوهی ئاسن و ئهو كهسانهش كه ئهگهری توشبونیان بهم حاڵهته زۆره لهم بابهتهدا باسدهكات .
کەمی ئاسنی لەش سێ قات زیاترە لە کەم خوێنی بەهۆی کەمی ئاسنەوە ، لە ئافرەتاندا زیاترە وەک لە پیاوان دا .
ماددەی ئاسن لە ڕیخۆڵە باریکەوە ئەگوازرێتەوە(دەمژرێت) بۆ ناو خوێن بەتایبەت لە بەشی سەرەوەی ، بەڵام لەدەستدان و کردنە دەرەوەی ئاسن لە لەش بەشێوەیەکی سەرەکی نی یە بۆیە زۆربەی کات بەهۆی خوێن بەربوونەوە ڕوو ئەدات (ناوەکی بێت یان دەرەکی)، هەروەها ڕۆژانە بەهۆی ڕاماڵینی ڕووکەشی پێست و ڕیخۆڵەشەوە ماددەی ئاسن کەم ئەبێتەوە و خواردنهوهی چا و قاوە و ئەو خواردنانەی کالیسیۆمیان زۆر تێدایە ڕێگرن لە مژینی ئاسن لە ڕیخۆڵەدا.
کێ زیاتر توشی کەمی ئاسن دەبێت؟
1- منداڵ و هەرزەکار چونکە بەردەوام لە گەشەدان .
2- کەسانی بەتەمەن .
3- ئافرەتان زۆرتر توشی ئەم حاڵەتە ئەبن بەهۆی دووگیان بوون ـ سوڕی مانگانە و شیردان و هتد....
4- کەسانی قەڵەو و ئەوانەی کێشیان زیادە .
5- ئەوانەی سەرچاوەی خۆراکیان ڕووەکی یە.
6- هەبوونی کێشەی درێژخایەن لە گەددە و ڕیخۆڵە.
7- هەبوونی نەخۆشی درێژخایەن وەک سستی گورچیلە و سستی دڵ .
نیشانەکانی کەمی ئاسن:
1- کەم خوێن بوون .
2- بێ هێزی .
3- لاوازی لە جەستە و لە بیرکردنەوەدا.
4- سور بوون و وشک بونەوەی زمان .
5-درەنگ ساڕێژ بوونی برین.
6- دواکەوتنی گەشە.
7- وشک بونەوەی پێست و نینۆک ، لاواز بونی قژ.
PM:08:11:23/02/2021
ئهم بابهته 2892
جار خوێنراوهتهوه