پزیشكێك هۆشداری له به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره ده‌رمانه گیاییه ده‌دات
وێستگە ستایل-
ئەم دەرمانە ئێستا لە بازاڕەکانی کوردستاندا دەفرۆشرێت، لە دەرمانخانە گیایی و ئاساییەکانیشدا هەیە، گوایە دەرمانێکی گیایی و ئەعشابە بۆ سەوەفان و ئازاری جومگە و پشت و رۆماتیزمە و چەندین نەخۆشی تر باشە، یەکا و یەک ئازار دەشکێنێت.
دكتۆر به‌ختیار پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره ده‌رمانه ده‌ڵێت" بەڕێزان گومانی جدی هەیە دەربارەی ئەم دەرمانە، ئەگەری هەیە فێڵ و خەڵەتاندنێک لەم دەرمانەدا هەبێت ، بە گوێرەی بەدواداچوونێکی دەزگایەکی تەندروستی ووڵاتی سەنگاپورە لە پێکهاتەی ئەم دەرمانەدا مادەکانی پێرۆکسیکام و پاراستۆڵ هەیە، کە سڕی بەقوەتی و زوو ئازار شکاندنەکەیەتی."
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" ئەوانەی شارەزایی بواری پزیشکین دەزانن ئەو دوو مادەیە بەتایبەتی پێرۆکسیکام (کە زۆر لە ڤۆڵتارینیش بەهێزترە) چەندەها زیانی تەندروستیان هەیە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی زەخت و نەخۆشی دڵ و گورچیلە و برینی گەدە و نەخۆشی شەکرەیان هەیە. "
دكتۆر به‌ختیار داوا ده‌كات لە کوردستانیش وەزارەتی تەندروستی و دەزگای کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمان بەدواداچوون بۆ ئەم دەرمانە بکەن و لە پێکهاتە و ڕێگای هاتنە ناو کوردستانی بکۆڵنەوە.
PM:03:40:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2644
جار خوێنراوه‌ته‌وه