تەندروستی جیهانی دزەكردنی كۆرۆنا لەتاقیگەوە بەدوور دەزانێت
وێستگە ستایل-
تیمی لێكۆڵینەوەی سەر بەڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ لێكۆڵینەوە لەسەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی بەسەردانەكەیان هێنا بۆ شاری ووهانی چین كەماوەی چوار هەفتە بەردەوام بوو.
پسپۆڕانی ئەو تیمە سەردانی ژمارەیەك شوێنی ئەو شارەیان كرد كەپەیوەندیان بە سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە هەبوو.
لەدوای كۆتایی هاتنی ئەركەكانیان لەشاری ووهانی چین، پیتەر بن مبارك سەرۆكی تیمی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ لێكۆڵینەوە لەسەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لێدوانێكدا ووتی: ئەگەری دزەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەتاقیگەكانی چینەوە زۆر دوورە.
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئاژەڵێكەوە بۆ ئاژەڵێكی دیكە و پاشان گواستنەوەی بۆ مرۆڤ یەكێكە لەهەرە ئەگەرە بەهێزەكان.
س: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
PM:03:21:23/02/2021
ئهم بابهته 1472
جار خوێنراوهتهوه