له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا كۆرۆنا ڕۆحی نیو ملیۆن ئه‌مه‌ریكی برده‌وه
وێستگە ستایل-
دوای ڕاگه‌یاندنی یه‌كه‌مین حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له 29 ی 2 ی 2020 له ناوچه‌ی سیاتل تا ئێستا له ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س به‌م په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بۆچی به‌هێزترین وڵاتی سه‌ر زه‌وی زۆرترین ژماره‌ی مردن به‌م په‌تایه‌ی تیادا تۆماركرا؟ پسپۆڕانی ئه‌مه‌ریكی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه.
دكتۆر جۆزیف ماسی كه له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی زۆرینه‌ی په‌تاكان له ئه‌مه‌ریكا به‌شداری كردوه له په‌تای ئایدز هه‌تا نوێترینیان كه كۆرنایه ئێستا ئه‌و یه‌كێكه له به‌رپرسه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی" مهرست" له كوینز و ژماره‌یه‌كی زۆر له توشبووانی كۆرۆنای له نیویۆرك چاره‌سه‌ر كردوه.
دكتۆر میشێل هالبرن پسپۆڕی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌وروبه‌ری نیویۆرك باس له‌وه ده‌كات هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارنه‌هێنانی ده‌مامكه چونكه بابه‌ته‌كه به سیاسی كراوه.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" به‌كارهێنانی ده‌مامك بابه‌تێكه خه‌ڵك له‌سه‌ری ڕانه‌هاتووه زۆر گرنگه خه‌ڵك تێبگات له‌وه‌ی به‌كارهێنانی ده‌مامك بابه‌تێكی گرنگه و ڕێگای سه‌ره‌كییه بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆس و نه‌خۆشییه‌كان جگه له‌وه‌ش له نه‌خۆشخانه‌كان وه‌ك پێویست كارمه‌ند و پزیشكی تیادا نییه ئه‌مه‌ش وایكردوه خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كان وه‌ك پێویست نه‌بن"
PM:03:14:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1516
جار خوێنراوه‌ته‌وه