توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ: چاره‌كێك له چاكبوه‌وه‌كانی كۆرۆنا به‌ده‌ست هه‌ڵوه‌رینی قژیانه‌وه ده‌ناڵێنن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاكبونه‌ته‌وه له‌ئێستادا به‌ده‌ست هه‌ڵوه‌رینی قژیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه چینیه كه له گۆڤاری" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه 359 كه‌س له كۆی 1655 كه‌س له ووهان كه ده‌كاته %22 دوای ده‌رچونیان له نه‌خۆشخانه و چاكبونه‌وه‌یان له كۆرۆنا به‌ده‌ست هه‌ڵوه‌رینی قژیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
جگه له هه‌ڵوه‌رینی قژ هه‌ستكردن به ماندوێتی و خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و سترێس و هه‌ناسه توندی له نیشانه درێژخایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كۆرۆنان.
پزیشكانی نه‌خۆشییه‌كانی پێست ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌ڵوه‌رینی قژ كاردانه‌وه‌یه‌كی فسیۆلۆجی سروشتی جه‌سته‌یه دوای توشبوون به نه‌خۆشییه‌كی ماندوكه‌ر یان گوازراوه و زۆر كات ئه‌م حاڵه‌ته كاتییه ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێت بۆ نه‌خۆشی ده‌رده‌ڕێوی كه تیایدا قژ هه‌ڵده‌وه‌رێت و چاكبوونه‌وه‌ی نییه.
PM:02:01:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2332
جار خوێنراوه‌ته‌وه