ته‌ڵاقدانی كارداشیان له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤی نمایش ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كان ئاشكرایان كردوه كه ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی " كیم كارداشیان" به فه‌رمی له هونه‌رمه‌ندی ڕاپ" كانی ویست" له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤی جیاده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه نرخی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو هاوسه‌ره كه 7 ساڵه به یه‌كه‌وه ده‌ژین زیاتر له 2 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كارداشیانی ته‌مه‌ن 40 ساڵ جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی له كۆتا ئه‌ڵقه‌ی وه‌رزی پرۆگرامی" ئه‌ی" نمایش بكات كه باس له ژیانی خۆی ده‌كات.
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا زۆرینه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن هه‌واڵی داواكردنی جیابوونه‌وه‌ی كارداشیان و هاوسه‌ره‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتبوو كه كیم خۆی به فه‌رمی له دادگا ئه‌م داوایه‌ی به‌رز كردۆته‌وه.
كیم و ویست ساڵی 2014 دوای چه‌ند ساڵێك خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیریان كرد و خاوه‌نی 4 منداڵن و منداڵه گه‌وره‌كه‌یان ته‌مه‌نی 7 ساڵه و بچوكه‌كه‌ی ساڵ و نیوه و له ساڵی ڕابردوه‌وه بابه‌تی جیابوونه‌وه و دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامان له‌نێوان ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌دا دروست بووه.
PM:01:05:22/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 3856
جار خوێنراوه‌ته‌وه