ڤیدیۆ: مه‌یمونێك قاپ ده‌شوات و په‌نجه‌ره‌ش پاكده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
رای ناوی ئه‌م مه‌یمونه ته‌مه‌ن 8 ساڵه‌یه، هه‌ندێك كه‌س نازناوی " به‌ناوبانگترین مه‌یمونی سۆشیال میدیا" یان پێداوه.
ئه‌م مه‌یمونه له خێزانی" مه‌یمونی كبۆشاوات" ه و به زیره‌كیه‌كی زۆر ناسراون، "رای" له ته‌مه‌نی 2 مانگیه‌وه له‌لایه‌ن خێزانێكی ئه‌مه‌ریكی گه‌وره كراوه و له دارستان هه‌ڵیان گرتۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه" رای" ته‌نها مه‌یمونێك نییه له ماڵی خاوه‌نه‌كه‌یدا به‌ڵكو وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه كاری ناوماڵ ده‌كات، په‌نجه‌ره پاكده‌كاته‌وه و قاپ ده‌شوات و چه‌ندین به‌هره‌ی دیكه‌ی تیادایه و ئاره‌زووی سه‌ماكردن ده‌كات و توانای دروستكردنی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه.
ئه‌م مه‌یمونه ناوداره هه‌ژماری تایبه‌تی هه‌یه له تیك تۆك و خاوه‌نی 7.5 ملیۆن فۆڵۆوه‌ره و ڤیدیۆكانی زیاتر له ملیۆنه‌ها بینه‌ریان هه‌یه.
PM:08:01:20/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 3304
جار خوێنراوه‌ته‌وه