وێنه و ڤیدیۆ: سه‌رماكه‌ی ته‌كساس حه‌وزی ماسیه‌كانی كردوه به سه‌هۆڵاو
وێستگە ستایل-
له ته‌كساس به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه بۆته گرفت بۆ هاوڵاتیانی ئه‌و ویلایه‌ته و چه‌ند ویلایه‌تێكی دیكه له ئه‌مه‌ریكا و ملیۆنه‌ها هاوڵاتی بێ گه‌رمكه‌ره‌وه بوون و كاره‌با بڕاوه و پله‌كانی گه‌رماش وه‌ك جه‌مسه‌ری باكوری گۆی زه‌وی لێهاتووه.
رینی كینگ ی ته‌مه‌ن 26 ساڵ له ویلایه‌تی ته‌كساس ده‌ژی له هه‌ژماره‌كه‌ی له تیك تۆك گرته ڤیدیۆیی حه‌وزی ماسی كچه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه له ژووری نوستنه‌كه‌یان دایان ناوه به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ماسیه‌كه و ئاوی ناو حه‌وزه‌كه‌ش به‌ستویه‌تی و ڤیدۆكه 34.7 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه و رینی ده‌ڵێت" ته‌ماشای حه‌وزی ماسییه‌كانی كچه‌كه‌م بكه‌ن به‌ستویه‌تی و ماسیه‌كه‌ی مردار بۆته‌وه".
PM:12:10:20/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 3184
جار خوێنراوه‌ته‌وه