ڤیدیۆ: كچه‌كه‌ی حاكمی دوبه‌ی گله‌ی له ژیانی خۆی ده‌كات
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی بڕیاری ئه‌وه‌یداوه داوای یاسایی به‌رز بكاته‌وه بۆ به‌رپرسانی ئیمارات له به‌رامبه‌ر زیندان كردنی شازاده له‌تیفه كچی حاكمی دوبه‌ی" محمد بن را‌شد ئال مكتوم".
له ئێستادا شازاده له‌تیفه كچی حاكمی دوبه‌ی" محمد بن را‌شد ئال مكتوم" ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و باس له‌وه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2018 هه‌وڵی ڕاكردنیداوه باوكی زیندانی كردوه و ئێستا ترسی له‌وه هه‌یه ژیانی له‌ده‌ست بدات و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه له لایه‌ن له‌تیفه‌وه بۆته جێگه‌ی باسی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
دومینیك راب وه‌زیری ده‌ره‌وه و گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه ده‌ڵێت"ئێمه ترسمان له‌م جۆره ئازاردانه هه‌یه و به‌ریتانیا له نزیكه‌وه چاودێری گۆڕانكاریه‌كانی كه‌یسی له‌تیفه ده‌كات كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه بڕیار وایه كاری له‌سه‌ر بكرێت.
شێخه له‌تیفه ساڵب 2018 به‌هاوكاری هاوڕێیه‌كی بڕیاری ئه‌وه‌یدا دوبه‌ی جێبهێڵێت و به نایاسایی بچێته هندستان و له‌وێوه بچێته ئه‌مه‌ریكا و داوای مافی په‌نابه‌رێتی بكات به‌ڵام دوای سه‌رنه‌گرتنی پلانه‌كه‌ی ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسی له‌وه كردوه كه باوكی ڕێگه‌ی پێ نادات شۆفێری بكات یان گه‌شت بكات و بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بخوێنێت.
PM:05:09:18/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 8224
جار خوێنراوه‌ته‌وه