ڤیدیۆ: كچێكی 12 ساڵ ماوه‌ی 8 ساڵه گۆڕستان خاوێن ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
كچێك له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدایه و ته‌مه‌نی ته‌نها 12 ساڵه، ئه‌م خانمه بچوكه له ئوستورالیا ده‌ژ و ناوی"تیجی كلیمان" ه و ماوه‌ی 8 ساڵه سه‌ر گۆڕه‌كان خاوێن ده‌كاته‌وه.
تیجی هۆكاری ئه‌م كاره‌ی باسده‌كات و ده‌ڵێت" ته‌مه‌نم 4 ساڵ بوو ئه‌و كاته‌ی ماڵه‌كه‌مان گواسته‌وه بۆ ناوچه‌ی توید هیدز له‌پشت ماڵمانه‌وه گۆڕستان هه‌بوو ئه‌وه ترسی زۆری له‌دڵی مندا دروستكرد و به‌رده‌وام بیرم له هه‌بوونی بونه‌وه‌ری ترسناك ده‌كرده‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی ترسم بشكێت دایكم هێنامی بۆ گۆڕستان و داوای لێكردم كه پێویسته گۆڕه‌كان خاوێن بكه‌ینه‌وه و بیرۆكه‌ی ترسناك له خه‌یاڵی خۆم ده‌ركه‌م"
تیجی له‌و كاته‌وه و به‌هۆی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی دایكی به ته‌واوه‌تی ترس له‌و بابه‌ته له مێشكی‌دا نه‌ماوه و ماوه‌ی 8 ساڵه هه‌فتانه سه‌ر گۆڕه‌كان خاوێن ده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌م كاره‌شی له ئوستورالیا خه‌ڵاتی پێ به‌خشراوه چونكه وه‌ك كچێك خۆبه‌خشانه كار بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ی ده‌كات.
ئه‌م خانمه بچوكه داوا ده‌كات هه‌مووان هه‌فتانه نیو كاتژمێر بۆ ئه‌م كاره ته‌رخان بكه‌ن و هه‌مووان ده‌توانن ئه‌م كاره بكه‌ن.
PM:04:20:17/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 5916
جار خوێنراوه‌ته‌وه