ڤیدیۆ: پزیشك به ڕێگه‌یه‌كی جیاواز دڵی نه‌خۆشه‌كانی خۆش ده‌كات
وێستگە ستایل-
دكتۆر محمد پزیشكێكی تونسیه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه له ڕۆژی ڤالانتایندا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز دڵی نه‌خۆشه‌كانی خۆش بكات له نه‌خۆشخانه‌ی" هادی شاكر" له پارێزگای صفاقس له باشووری تونس.
ئه‌م پزیشكه باس له‌وه ده‌كات له‌ڕۆژی ڤالانتایندا پشووی هه‌بووه به‌ڵام له‌به‌ر نه‌خۆشه‌كانی ئه‌و ڕۆژه ده‌وامی كردوه و هه‌وڵیداوه كه‌شێكی جیاواز بۆ نه‌خۆشه‌كانی له نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا دروست بكات له‌ڕێی ژه‌نینی چه‌ند پارچه‌یه‌ك موزیك به كه‌مانچه‌كه‌ی.
دكتۆر محمد ی ته‌مه‌ن 25 ساڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه ئاشقی موزیكه و ژه‌نیارێكی باشی كه‌مانچه‌یه و پیشه‌كه‌ی خۆش ده‌وێت و بڕیاری ئه‌وه‌یداوه هه‌تا له توانایدا هه‌بێت خزمه‌تی نه‌خۆشه‌كانی بكات.
AM:11:46:17/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1568
جار خوێنراوه‌ته‌وه