‌به‌وێنه‌یه‌كی ڕۆمانسی بایدن خۆشه‌ویستی خۆی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌ربڕی

وێستگە ستایل-



سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا" جۆ بایدن" به‌ بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی خۆشه‌ویستیه‌وه‌ له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ تویته‌ر وێنه‌یه‌كی ڕۆمانسی خۆی و جیل ی هاوسه‌ری بڵاوكردۆته‌وه‌ و پیرۆزبایی لێده‌كات.

بایدن له‌سه‌ر وێنه‌كه‌یان نوسیویه‌تی" خۆشه‌ویستی ژیان و ژیانی خۆشه‌ویستی من ڤالانتاینت پیرۆز جیلی"

هه‌ینی ڕابردوو بایدن له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ڕۆژی خۆشه‌ویستی ڕۆژێكی زۆر گرنگه‌ و جه‌ژنێكی تایبه‌ته‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌.




AM:11:58:16/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌