به‌وێنه.. هاوسه‌ره‌كه‌ی بایدن دیاریه‌كی تایبه‌تی بۆ میشێل ئۆباما نارد
وێستگە ستایل-
میشێل ئۆباما هاوسه‌ری سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مه‌ریكا "باراك ئۆباما" خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و دیاریه تایبه‌ته‌ی له‌لایه‌ن" جیل بایدن" هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا " جۆ بایدن" به ده‌ستی گه‌یشتووه.
دیاریه‌كه‌ی جیل بۆ میشێل سه‌به‌ته‌یه‌ك سه‌وزه‌یه كه له كێڵگه‌ی چێشتخانه‌ی " كۆشكی سپی" به‌رهه‌م هێندراوه و ساڵی 2009 ئه‌و كاته‌ی میشێل خۆی له كۆشكی سپی بووه ئه‌م سه‌وزانه‌ی ڕواندوه.
میشێل بۆ ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری بۆ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا وێنه‌ی سه‌به‌ته سه‌وزه‌كه‌ی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه و باسی له‌وه كردوه كه سه‌وزه‌كان زۆر فرێش و به‌تام بوون و ئه‌وه سوپرایزێكی جوان بووه بۆدی و ده‌شڵێت" خۆشم ده‌وێیت جیل"
PM:05:33:03/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2136
جار خوێنراوه‌ته‌وه